بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆڕبەندی وتووێژی هاوکاری ئاسیا، بە میوانداریی ئێران، بە ئامادەبوونی وەزیران و بەرپرسانی باڵای ٣١ وڵاتی ئەندام و ئەمینداری گشتیی ٩ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
عەلی باقری، سەرپەرەشتیاری وەزیری دەرەوە ئێران سەرۆکایەتی ئەم کۆبوونەوەیە دەکات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەڕێوەچوونی ئەم بۆنەیە سەکۆیەکی گونجاوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری وڵاتانی ئاسیا و نوێنەرایەتی ڕێبازی ئاسیا دەکات بۆ فرەلایەنی و گشتگیری و هاوکاری.
Your Comment